بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە کوردییەکان ڕاپۆرتی دا کە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا، ئێوارەی هەینی ، جارێکی دیکە هەرێمی کوردستانیان بە خەستی بوردمان کردووە.
بە گوێرەی هەواڵەکان لە خولی نوێێ هێرشەکانی تورکیا، ناوچەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بە توندی بوردمان کراوە و ئەو بوردمانە هێشتا درێژەی هەیە.
هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر ئاستی خەسارە مادی و گیانییەکانی ئەو هێرشانە بڵاو نەبووەتەوە.
هاوکات بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێمی کوردستان وێنەگەلێکیان لە جووڵەی سەربازی و گواستنەوەی سەربازانی تورک لە ناو خاکی هەرێم و ناوچەی مزووری ژووروو لە دهۆک بڵاو کردووەتەوە.