بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەو گفتگۆیە تەلەفۆنیەدا بە ئاماژە بە ئاگربڕ لە یەمەن، لەسەر پێداویستی بەردەوام بوونی و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی مرۆیی جەختی کرد.
ناوبراو هەروەها سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی گشتگیر و شەپۆلی هاتنی ئاوارە ئەفغانییەکان و زیاد بوونەوەی هیرشە تیرۆریستییەکان لە ئەفغانستان باسی کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەبارەت بە دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، وێڕای ئاماژە بە بەردەوام بوونی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا لە ڕێگای ئەورووپاوە، سیاسەتی هەڵەی ئەوپەڕی گوشارەکانی ئەمریکای هۆکاری دۆخی ئێستا وەسف کرد و بە بە ڕەخنە لە پەسەندکراوی ئەم دواییەی کۆنگرە، گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی سەقامگیر، بەهێز و دادپەروەرانەی پێداوسیتی بڕیاری ڕاستبینانە و بویرانەی حکومەتی ئەمریکا لە قەرەبوو کردنەوەی ڕوانگەی هەڵەی ڕابردووی وەسف کرد.
ئانتۆنی گۆترێشیش لە هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئاگربڕ لە یەمەنی بەرز نرخاند و دەسخۆشی کرد.
هەروەها پێشوازیی لە بەردەوام بوونی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و عەرەبستان کرد.
ناوبراو بە ئاماژە بە گرینگایەتی داهێنانە سیاسییەکان لە دانوستانەکانی ڤیەنا، بۆ بەردەوام بوونی دانوستانەکان و گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش هیوای دەربڕی.