بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کچانی وەرزشوانی سنەیی لەم کێبەرکێیەدا یەک میداڵیای زێڕ، دوو میداڵیای زیو و یەک میداڵیای بۆڕۆنزیان بۆ خۆیان دەستەبەر کرد.
لەم کێبەرکێیانەدا دڵنیا بەیگەم جانی پلەی دووهەم و میداڵیای زیو، سەدەف ئاقاجانی پلەی دووهەم میداڵیای زیو، ئەژین قادری پلەی سێهەم و میداڵیای بۆڕۆنزی بە دەست هێنا.
یانەی ژنانی هەڕاکەری سنەیی بە تۆماری ریکۆردی ٤٩.١١ میداڵیای زێڕیان بە دەست هێنا و بوون بە قارەمانی پێشبڕکێیەکان.