بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ماڵپەڕی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلئەتجاهی عێراق، ئەحمەد هەرکی لەم بارەوە وتی: دووبەرەکییەکانی نێوان دوو پارت تەنیا تایبەت بە بابەتی سەرۆک کۆماری عێراقەوە نییە بەڵکوو پێوەندی بە بابەتی هەڵبژاردن و داهاتووی چارەنووسی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
هەرکی هەروەها سەبارەت بە کاریگەرییەکانی بن بەستی سیاسی عێراق لە سەر دۆخی هەرێمی کوردستان هۆشداری دا.