هەدەپە لە کاردانەوە بە هێرش بۆ شەنگال بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک خوازیاری بە دەنگ هاتنی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکوومەتەکانی دیکە و بە فەرمی ناسینی وزەی خەڵکی شەنگال بوو.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەدەپە بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک لە کاردانەوە بە هێرشی شەنگال، ڕەخنەی لە بێدەنگی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان گرت و خوازیاری یەکگرتوویی کۆمەڵگای جیهانی بۆ هاودەنگی لە گەڵ شەنگال و بە فەرمی ناسینی خواست و ورەی ئەوان بوو.

لەم بڵاوکراوەدا کە لە لایەن فەلەکناز ئۆجا نوێنەری ئێزدی هەدەپەوە واژۆ کراوە، نووسراوە: بەداخەوە هێرش بۆ سەر ئێزدییەکان کە تا ئێستا ٧٣ جار کۆمەڵکوژی کراون و لە ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن داعشییەکانەوە بە شێوەی سیستەماتیک درێژەی هەیە و تا ئەمڕۆش چارەنووسی دوو هەزار و ٧٠٠ژنی ئێزدی نادیارە.

شەڕ لە شەنگال بەرژەوەندی بۆ کەس نییە و هەموو ناوچە تووشی خەسار دەکات. ئەم هێرشانە دەبێتە هۆی لە ناوچوونی داهاتووی خەڵک و لە ناوچوونی ئاشتی. ئەو کەسانەی ئەم تاوانانە دەبینن و بێدەنگن، لەم تاوانەدا بەشدارن.

ئێمە خوازیاری هەڵگرتنی هەنگاو بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و ئاشتین، تەنیا ڕێگا چارە گوێ ڕاگرتن بۆ خواستی خەڵکی شەنگال و بە فەرمی ناسینی ورەی ئەوانە.