بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەسوول رازی لە وتووێژ لە گەڵ بەغداد ئەلیەوم، وتی: سەدر دەیەوێ لە دوو رۆژی داهاتوودا گەڵاڵەیەک بۆ کۆتایی هێنان بە بن بەستی سیاسی عێراق پێشکەش بکات.
ئەو وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە گەڵاڵەی سەدر رێگا بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سیاسی ئەدۆزێتەوە، وتیشی: ئەم گەڵاڵە پێشکەشی هاوپەیمانی سێ لایەنە و چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هێزە سیاسییە سەربەخۆکان دەکرێ.
ناوبراو رایگەیاند: پاش پێشکەش کردنی ئەم گەڵاڵە، هەموو هێزە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق رێک دەکەون.