ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: شارۆچکەنشینەکانی ئیسرائیلی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە گڵۆپی سەقزی نەفتالی بێنێت سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.
حەماس سەبارەت بە تەقینەوەی سەرتاسەری دۆخی فەلەستینی داگیرکراو هۆشداریی دا
بزووتنەوەی حەماس بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بە دەستدرێژی و هێرشی سەربلەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیلییەکان بۆ سەر مزگەتوی ئەقسا کاردانەوەی نیشان دا.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە: هێرشی چەند گرووپی شارۆچکەنشینی ئیسرائیلی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، هەوڵێکی هاندەرانەیە کە هۆشداریی تەقینەوەی سەرتاسەری دۆخەکە دەدات و ئیسرائیل بەرپرسی لێکەوتەکانی ئەو هەڵمەتەیە.
بزووتنەوەی حەماسی جەختی کرد: هەوڵی ئیسرائیل بۆ دابەش کردنی کاتی و ژووریی مزگەوتی ئەقسا و سەپاندنی سیاسەتی داگیرکاری لە مزگەوتی ئەقسا، شکست دەهێنێت.