دوای چه‌ند رۆژێک له‌ گرژیی و پشێوی لە نێوان سوپای عێراقو یەبەشەدا، ئێستا دۆخی ئەمنیی ناوچەکە ئاسایی بۆتەوە و هیچ گرژییەک بوونی نەماوە و هەردولا گەیشتونەتە ڕێككەوتن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حه‌سۆ ئیبراهیم، وته‌بێژ به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له‌ شنگال وتویەتی: فه‌رمانده‌كانی‌ سوپای عێراق و فه‌رمانده‌كانییه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شه‌نگال (یه‌به‌شه‌) دانوستانیان ئه‌نجامداوه‌و گه‌شتونه‌ته‌ لێكتێگه‌یشتن به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ندێكلایەن بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن کە ناوچه‌كه‌ ململانێ به‌ خۆوه‌ ده‌بینێت.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو، پاش دو رۆژ له‌ پێكدادانی نێوان سوپای عێراق و یه‌به‌شه، وه‌فدێكی سه‌ربازی عێراق گه‌شتنه‌ شه‌نگال.

به‌رپرسێكی ناوچه‌کەش داوای لەو خێزانه‌ ئێزیدیانەی كه‌ له‌مدواییانه‌دا بەهۆی به‌هۆی فوتێكردنی میدیاییه‌وه ئاوارە و دەربەدەر بوون‌، بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كەیان ‌و به‌ شێوەیەکی ئاسایی ژیانی خۆیان به‌سه‌ر به‌رن.

هەروەک فه‌رمانده‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاندووە، کە مه‌به‌ست له‌ بوونی سوپای عێراق له‌ شه‌نگال بریتییە لە پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان وجەختیشی له‌ ئارامبونه‌وه‌ی‌ دۆخی ئەمنیی ناوچەکە‌ كردووەتەوە.