وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران دەستبەسەر کردن و رەوتی دادگایی کردنی حەمید نووری بە نایاسایی دەزانێت و داوا لە سوید دەکات ئازادی بکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندی تەلەفۆنیی لە گەڵ ئان لیندە وەزیری دەرەوەی سوید وتی: شارۆمەندی دەستگیر کراوی ئێران لە سوید دەبێ ئازاد بکرێت.

وتیشی: ڕەوتی دەستگیر کردن و دادگایی کردنب حەمید نووری شارۆمەندی ئێرانی لە سوید نایاساییە و دەبێ بە پەلە ئازادی بکەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران زیادی کرد: جێگای داخە کە گرووپێکی تیرۆریستی کە پێشینەی جەنایەتەکانی لە ئێران و عێراق ئاشکرایە بەم شێوە چەواشەکاری دەکات.