بە پێی راگەیندراوی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا ٢٧ ملیۆن و ٨٣ هەزار کەس لە ئێران ٣ ژەم ڤاکسینی کۆرۆنایان کوتاوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تا ئێستا ٦٤ ملیۆن و ٣٥١ هەزار کەس ژەمی یەکەم، ٥٧ ملیۆن و ٥٧٨ هەزار و ١٩٦ کەس ژەمی دووهەم و ٢٧ ملیۆن و ٨٣ هەزار و ٦٤١ کەس دۆزی سێهەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان کوتاوە.

کۆی ڤاکسینە کوتراوەکان لە ئێران گەیشتە ١٤٩ ملیۆن و ١٣ هەزار و ٢٤٠ ژەم.

لە شەو و رۆژی پێشوودا ٥ هەزار و ٦٣٢ ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا کوتراوە.