بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرتیپ تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئەرکانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق وتی: هەندێک لایەن هەوڵیان داوە بە شێوەی نایاسایی لە شەنگال چەک بەکار بهێنن و ڕێگری بکەن لە ڕێککەوتننامەی واژۆ کراوی نێوان بەغدا-هەولێر لە ئەو بارەوە و ئێمەش ئیزنی ئەو کارە نادەین، هەر ئەو جۆرە کە ئیزن نادەینە هیچ لایەنێک ڕێگاکان بەرەو شەنگال دابخەن، ئیزن نادەینە هیچ هێزێکیش لە دەرەوەی چوارچێوەی حکومەتی عێراق لە ناوچەکە ئامادە بێت.
ئەلخەفاجی زیادی کرد: بەس سوپای عێراق شەنگال بەڕێوە دەبات و ئەرکانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ڕۆژاوای نەینەوا بەرپرسیارێتی ئەو دۆسیەی لە ئەستۆیە و لەگەڵ هەر هێزێکی دووهەم بەرەوڕوو دەبێتەوە و ئیزنی ئامادەبوونی هێزی چەکداری یان هەڵکردنی ئاڵایەک جگە لە ئاڵای عێراق نادەین.
ناوبراو هەروەها بە ئارام وەسف کردنی دۆخی ئەمڕۆی شەنگال، جەختی کرد: ئێمە ئەرکمانە کە پارێزوانی لە ئێزدییەکان و بە گشتی عێراقییەکان بکەین.