بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەڵبەندی 15ی ڕێکخستنی شنگالی یەکێتی پهیامێكى توند لهدژى پارتى بڵاودهكاتهوهو ئاشكرایكرد، "لەھەڵبژاردنی مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، بەدروستکردنی ترسو تۆقاندن خەڵکی شنگال دەنگیداوە بەپارتیو ھەڕەشەی ئەوەیان لێکراوە ھەرکەسێک دەنگنەدات بەپارتی لەکەمپ دەریدەکەن"، جهختیشدهكاتهوه، "ھەربۆیە ڕێگەنادرێت خەڵکی شنگال بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان بۆ ئەوەی سود لەدەنگەکانیان وەربگیرێت".
بهگوێرهى ڕاگەیەنراوێکی مەڵبەندی 15ی ڕێکخستنی شنگالی یەکێتی نیشتمانی کوردستان كه تایبهته بهڕووداوەکانی شنگال، تێیدا هاتووه، "ئەو لایەنەی دەیوت بە12 ھەزار پێشمەرگەوە بەرگری لەشنگال دەکەن لەکاتی ھاتنی داعش لەپێش خەڵکی شنگالەوە پاشەکشەیان کردو شەنگالو خەڵکی شەنگالیان ڕادەستی داعش کرد".
سەبارەت بەپرۆسەی ڕزگارکردنی شنگالیش مهڵبهندى شنگالى یهكێتى ڕایگهیاندووه، "یەکێتی ھاوکاریو چەکو تەقەمەنی زۆری لەڕێگەی سوریاوە ڕەوانەی شاخی شنگال کردوو تائێستاش یەکێتی یەک چرکە شنگالی جێنەھێشتوەو شانبەشانی خەڵکی شنگال بەشداریی پرۆسەی ئازادکردنی قەزاکەی کردووە لەو پێناوەشدا پۆلێک پێشمەرگەی یەکێتی لەلیوای 111 شەھیدبوون".
یهكێتى ئهوهشى وتووه، "لەھەڵبژاردنی مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، بەدروستکردنی ترسو تۆقاندن خەڵکی شنگال دەنگیداوە بەپارتیو ھەڕەشەی ئەوەیان لێکراوە ھەر کەسێک دەنگنەدات بەپارتی لەکەمپ دەریدەکەن، ھەربۆیە ڕێگەنادرێت خەڵکی شنگال بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان بۆ ئەوەی سود لەدەنگەکانیان وەربگیرێت".
بهگوێرهى زانیارییهكانى ناو قهزاى شنگال، تادێت ڕەوشی قەزای شنگال ئاڵۆزتر دەبێتو سوپای عێراقو یەکنیەکانی بەرخوردانی شەنگال (یەبەشە)ش لەسنونێو خانەسور لەبەرامبەر یەکتر ڕاوەستاون، سوپای عێراق ھەوڵدەدات ھێزەکانی "یەبەشە" لەناوچەکان کۆنتڕۆڵ بکاتو بچێتە ئەو ناوچانە.