ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەگەری پێشکەش کردنی گەڵاڵەیەک لە لایەن مەسعوود بارزانییەوە بۆ دەرچوون لە دۆخی سیاسی عێراق هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێبین سەلام لە وتووێژ لە گەڵ سوومەریەنیوز، وتی: گەڵاڵەیەک کە بڕیارە مەسعوود بارزانی بۆ دەرچوون لە بن بەستی دۆخی سیاسی عێراق پێشکەشی بکات، کاریگەری زۆری لە سەر دۆخی سیاسی عێراق هەیە.

ئەو وتیشی: لەم گەڵاڵەیەدا پێک هێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق و رۆڵی ئۆپۆزیسیۆن بەرنامەی بۆ داڕێژراوە.