سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق وێڕای ئاماژە بەوەی کە شاندی هاوئاهەنگی شێعە گەڵاڵەیەکی نوێ لە رۆژانی جێژنی ڕەمەزان پێشکەش دەکات، داکۆکی کردە سەر پێویستیی چاکسازی یاسای بنەڕەتی عێراق سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پیوەندی لە گەڵ رژیمی زایۆنی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەیس خەزعەلی وتی: شاندی هاوئاهەنگی شێعە لە ڕێگای پێک هێنانی دەوڵەت هەوڵی زۆری داوە و ئامادەی کردەوەی زیاتریشە. گەر لایەنی بەرانبەر داهێنانێکی دیکەی هەیە کە مافی زۆرینە گەرەنتی بکات، پێشکەشی بکات و ئێمەش پێشوازی دەکەین.

ئەو وتیشی: گەر هەڵبژاردنی پارلەمان دیسانەوە بەڕێوە بچێت، هەندێ لە لایەنە سیاسییەکان لە ئاکامەکەی سەریان سووڕ دەمێنێت.

خەزعەلی وێڕای ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا، وتی: بەشداری سەربازی ئاسمانی و زەوینی تورکیا لە خاکی عێراق کاردانەوەی هەندێ گرووپە سیاسییەکانی بەدواوە بووە.

ناوبراو لە کۆتاییشدا باسی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ رژیمی زایۆنی و بابەتی فەلەستین کرد و وتی: ئێمە پێشوازی لە پەسندکردنی یاسای بە تاوان زانینی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ رژیمی زایۆنی دەکەین و ئەم یاسایە دەبێ پتەو و قورس بێت.