مەحموود عوسمان، سیاسەتوانی کورد جەختی کرد کە تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێ لە نێوان دوو پارتی سەرەکی هەرێم، لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نەکراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود عوسمان لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: هەر دوو پارتەکە لە سەر بەربژێری خۆیان بۆ ئەو پۆستە داکۆکی دەکەن و هیچ پارتێک داهێنان یان گەڵاڵەیەکی بۆ چارەسەری ئەو کێشە پێشکەش نەکردووە و لایەن بیانییەکانیش لەسەر بڕیار دانیان کاریگەریان نییە.

ناوبراو زیادی کرد: هەڵبژاردنی ڕێبەر ئەحمەد، بەربژێری پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری پێوەندی بە گەییشتنی ژمارەی پەرلەمانتارانی بەشدار لە کۆبوونەوەی پەرلەمان و دەنگدانی هاوپەیمانی سێ قۆڵی بە ناوبراوەوە هەیە.