بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد بەلداوی ڕایگەیاند: سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆیی لە باکووری عێراق پەرەپێداوە و بە بیانووی شەڕ لەگەل پەکەکە هەر ڕۆژێک و ئۆپراسیۆنێکی نوێ ئەنجام دەدات، بە بێ هیچ وەڵامدانەوەیەک لەلایەن بەغداوە.
بەلداوی زیادی کرد: وەڵام نەدانەوەی حکومەتی فیدراڵ و تەنانەت بێدەنگیی هەمبەر ئەو ئۆپراسیۆنە بەڵگەیەکە لەسەر بوونی ڕێککەوتنی نهێنی دوو لایەنەکە کە ئەویش پێشێل کرانی سەروەری عێراقە.
ناوبراو جەختی کرد: بردنی عێراق بۆ ناو ئاڵۆزیە نێودەوڵەتییەکان بەس کێشە و ئاڵۆزیی بۆ ئەم وڵاتە بەدواوە دەبێت.