بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە دەنگی تەقینەوە لە دەڤەری بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بیستراوە.
لە هەمان پێوەندیدا ڕاپۆرت کراوە کە لانیکەم 3 مووشەک لە جۆری گراد لە دەڤەری ئەو بنکە سەربازییە داکەوتووە.
سەرچاوەگەلێکی دیکە لەوانە سابرین نیوز ڕاپۆرتی دا کە دوای هێرشە مووشەکیەکە، زەنگی مەترسی لە ناوخۆی ئەو بنکەیە لێدراوە.
هێشتا هیچ کەس یان گرووپێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە؛ بەڵام ئەو هێرشە لە درێژەی هێرشگەلێک بووە کە لە ئەم ماوەیەدا کراوەتە سەر هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق.