بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی رێککەوتنی خۆی لە گەڵ بەخشران و کەم کردنەوەی سزای ١٥٤٢ کەس لە زیندانییەکانی راگەیاند.
حوجەتولئیسلام موحسینی ئێژەیی سەرۆکی دەزگای داد لە نامەیەکدا بۆ رێبەری شۆڕش پێشنیاری بەخشران یان کەم کردنەوەی سزای مەحکوومکراوانی پێشکەشی ریبەری مەزنی شۆڕش کرد کە ئەم پێشنیارە بە پێی مادەی ١١٠ی یاسای بنەڕەتی لە لایەن رێبەرەوە پەسند کرا.