سەرۆکی ڕێکخراوەی جیهادی کشتوکاڵی کوردستان وتی: ٤٥٦ هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی کە ١٥٨ ملیۆن دۆلار بایەخی هەیە، لە رێگای سنوورەکانی کوردستانەوە هەناردە کرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی م؛هر، پەیمان ئێسکەندەری لەم بارەوە وتی: ئەم ڕێژە لە هەناردەکردنی ئەم بەرهەمانە لە چاو ساڵی پێشوو لە باری کێشەوە ٥٤ لەسەد و لە باری بایەخەوە ٥٩ لەسەد دابەزیوە.

ئەو وتیشی: ساڵی ١٣٩٩ بە هۆی نەخۆشی کۆرۆناوە سنوورەکان داخرا بوون و تەنیا سنووری باشماخ چالاک بوو بەڵام لە ساڵی ١٤٠٠ سنوورەکان کرانەوە بۆیە دەبینین ئەمساڵ رێژەی هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی زیادی کردووە.