قایمقامی کامیاران لە بەڕێوەچوونی جێژنی گەورەی رەمەزان لە گوندی پاڵەنگان هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود ئەلماسی لەم بارەوە وتی: ئەم جێژنە رۆژی چوارشەمە ١٤ی گوڵان بە پشتیوانی میراتی جیهانی هەورامان بەڕێوە دەچێت

ئەو وێڕای ئاماژە بە دەفرایەتییەکانی پاڵەنگان بۆ میوانداری ئەم ڕێوڕەسمە، وتی: ئەم جێژنە بە ئامادەبوونی چەندین گرووپی مۆسیقای کوردستان و کرماشان و بە دەفژەنین و تەموورە ژەنین و بە ئامانجی گەشەی گەشتیاری بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو ناساندنی دەفرایەتییەکانی ئەو ناوچەی لە دیکەی ئامانجەکانی بەڕێوەچوونی ئەم جێژنە ناو برد و رایگەیاند: بە یارمەتی دەنگ و رەنگ و هەروەها میدیا ناوخۆیی و بیانییەکان هەوڵ ئەدەین ئەم جێژنە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبێت.