ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا بە بڵاو کردنەوەی پۆستێکی تویتەری ڕایگەیاند: تا کاتێک کە سەرکەوتنی گەورەی ئیلاهی دێتە دی و قودسی شەریف ئازاد دەکرێت، پەیکەری زایۆنیستەکان دەلەرزێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی ئەو بزووتنەوە بە بڵاو کردنەوەی پۆستێکی تویتەری نووسی: ئیمام خومەینی ڕۆژی قودسی هەڵبژارد تا لە بیری گیانفیدایان و شۆڕشگێران لە ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتدا بمێنێتەوە.

شێخ ئەکرەمکەعبی قودسی داگیرکراوی پرسی یەکەمی ئازادیخوازانی جیهان وەسف کرد و درێژەی دا: ئامانجی سەرەکی ئەوان، ئازاد کردنی قودس لە چنگی داگیرکەرانی ئیسرائیلە کە ئاڵاهەڵگری ئەو داگیرکارییە، ئیستکباری جیهانی واتا ئەمریکا و بریتانیان.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: تا کاتێک کە سەرکەوتنی گەورەی ئیلاهی بێتە دی و قودسی شەریف ئازاد بکرێت، پەیکەری زایۆنیستەکان دەلەرزێنین.