بەشداربوانی رێپێوانی رۆژی جیهانیی قودس بریارنامەی کۆتایی ئەم رێپێوانەیان خوێندەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشداربوان لە رێپێوانی رۆژی قودس لە ئێران بریارنامەیەکیان خوێندەوە و تێدا جەختیان کردە سەر ئازاد کرانی فەلەستین و پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین.

لەو بریارنامەیەدا هاتووە: ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیلی داگیرکەر خەیانەتێکی گەورەیە و هەرگیز نابەخشرێت.

هەروەها ئاماژە دراوە کە ئازاد کرانی قودسی شەریف ‌و رزگاربوونی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لە ژێر ستەمی رژێمی داگیرکەری زایۆنی و هەوڵ بۆ سرینەوەی پەڵەی شێرپەنجەیی ئیسرائیل ئارمانجی بەرزی جیهانی ئیسلامە.

جەختیش کراوە کە هەر چەشنە سازش و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیلی داگیرکەر بە لەبەر چاو نەگرتنی ئەزموون و هەڵەی گەورەی مێژوویی رابردوو خەیانەتێکی گەورەیە.