فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران وتی:لەناوچوونی ڕژێمی شەیتانی ئیسرائیل ڕۆژبەڕۆژ نزیکتر دەبێتەوە و بەم زووانە نامێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان شەهرام ئێران فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس وتی: ڕاستی ئەوەیە کە ڕۆژی قودس ڕۆژێکی نمانەییە چونکوو سەرجەم خەڵکی شۆڕشگێڕی ئێمە پاڵپشتی خۆیان لە ئاسایشی گەلانی دیکە دەردەبڕن.

فەرماندەی هێزی دەریایی جەختی کرد: ئەمساڵیش بە پێی جەنایەتەکانی ئیسرائیل هەمبەر خەڵکی فەلەستین ئەو پاڵپشتیە بەڕێوەچوو.

دەریاوان ئێران وتیشی: پەیامی ئەو بەشدارییە زۆر ڕوونە و ئەو پەیامە دەدات کە لەناوچوونی ڕژێمی شەیتانی ئیسرائیل ڕۆژبەڕۆژ نزیکتر دەبێتەوە و بەم زووانە نامێنێت.