بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی قودس دوای دوو ساڵ کە بە شێوەی سوار بوون لە ناو ئۆتۆمبیل و ماتۆر سیکلت بە بۆنەی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی چینە جیاجیاکانی خەڵکی ڕۆژوووان لە سەرتاسەری ئێران دەستی پێکرد.
ڕێپێوانی ڕۆژی قودس هاوکات لەگڵ تارانی پێتەختی ئێران، لە زیاتر لە 900 شاری ئێران و بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بەڕێوە دەچێت.
ئەمساڵ هەروەها ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی قودس بە شێوەی ڕێپێوان یان کۆبوونەوە خەڵکی لە زیاتر لە 90 وڵاتی جیهان بە ئامادە بوونی موسڵمانان و تەنانەت دیکەی ئایینەکان بۆ پاڵپشتی لە قودسی شەریف و فەلەستینی ستەملێکداو و ئیدانە کردنی ئسیرائیل بەڕێوە دەچێت.
مووشەکەکانی خەیبەر شکێن و عیماد 3 ڕوونوێنی کران
چەند کاتژمێر پێش دەسپێکی ڕێپێوانی ڕۆژی قودس لە تاران، نوێترین مووشەکەکانی بالستیکی ئێران بە ناوەکانی خەیبەر شکێن و عیماد 3 ڕوونوێنی و نمایش کران.
مووشەکی خەیبەر شکێن بە مەودای بڕینی 1450 کیلۆمەتر دوورهاوێژترین مووشەکی بالستیکی تاکتیکی جیهانە.
مووشەکەکانی بەرەی بەرخۆدان نمایش دران
پیشانگای مووشەکەکانی بەرەی بەرخۆدان لە پەراوێزی ڕێپێوانی ڕۆژی قودس بەڕێوە چوو.
مووشەکی قاسمی جەهادی ئیسلامی فەلەستین، مووشەکی عەیاش 250 ی حەماسی فەلەستین، مووشەکی فاتح 110 ی حزبوڵلا، مووشەکی تشرینی سوپای سووریا، مووشەکی جەمال 69 ی نوجەبا، مووشەکی قودس 2، ئەنساروڵڵای یەمەن، مووشەکی سجیلی سوپای پاسداران لە ئەو پێشانگا خرانە بەرچاوی هۆگرانەوە.