سەرۆک کۆماری ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئیسرائیل ڕژێمێکی لاوازە، وتی: تیرۆریستی دەوڵەتی، پێشێل کرانی سیستەماتیکی مافی مرۆڤ و ...، هیچ یارمەتییەکی بە مانەوە و ئاسایشی ئیسرائیلی نەداوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە دیدار لەگەل باڵوێز و نوێنەرانی وڵاتانی ئیسلامی وتی: مانگی ڕەمەزان مانگی دروست بوونی شوناسی کۆمەڵگای ئیسلامییە.

ڕەئیسی لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: لە ئەم مانگەدا ئۆمەتی ئیسلامی پێویستی بە یەکگرتوویی هەیە.

جریان تکفیر تبدیل به پیاده نظام دشمنان امت اسلامی شده است

سەرۆک کۆماری ئێران زیادی کرد: ئیسرائیل هێشتا هەر هەڕەشەیەکی جیدی بۆ سەر ئۆمەتی ئیسلامییە و فەلەستینی ستەملێکراو ڕەمزای یەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامییە. ئەگەرچی ئێستا فەلەستین قوربانیی سەرەکی ئەو ڕژێمەیە بەڵام لەبیر کردن و بێ باکی هەمبەر ئەو بابەتە داوێنی سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە و شوناسی جیهانی ئیسلامی دەگرێتەوە.

وتیشی: ئەو وڵاتانەی کە پێوەندی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکەنەوە وەکوو کسێک وایە کە مارێک لە قۆڵی خۆیان پەروەردە دەکەن و ئەو کارەش بێ گومان دەبێتە هۆی توورەیی دوو ملیار موسڵمانی جیهان و ڕقی ئازادیخوازان.