ماموستا ئێقباڵ بەهمەنی لە وتووێژ لە گەڵ مێهر سەبارەت بە رۆژی قودس، وتی: خەڵکی فەلەستین ئەمڕۆ لە لایەن رژیمی زایۆنییەوە هەموو جۆرە دەستدرێژییەکیان دەکرێتە سەر بەڵام بە باشترین شێوە لە بەرانبەر ئەو ڕژیمە بەرخۆدان دەکەن و گۆڕەپانیان بۆ ئەم ڕژیمە داگیرکەرە تەنگ کردووە.
ئەو وتیشی: ئیمام خومەینی هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە دواهەمین هەینی مانگی پیرۆزی رەمەزانی وەکوو رۆژی قودس دیاری کرد و لەم رۆژەدا موسوڵمانانی هەموو جیهان بۆ دەربڕینی پشتیوانی خۆیان لە خەڵکی فەلەستین، خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن.
ناوبراو هەروەها داکۆکی کرد: پشتیوانی لە مەزڵۆم ئەرکی هەموو موسوڵمانێکە و خەڵکی فەلەستینیش کە ماڵ و سامانیان داگیر کراوە پێویستیان بە پشتیوانی و یارمەتی موسوڵمانانە و و جگە لەوەش مزگەوتی ئەقسا یا بەیتولموقەدەس یەکەمین قیبلەی موسوڵمانانە بۆیە دەبێ لەم بوارەدا موسوڵمانان زیاتر لە پێشوو لە پەنای یەک بن.
ماموستا بەهمەنی بەم شێوە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: بەشداری بەربڵاوی خەڵک لە رێپێوانی رۆژی قودس ئەم پەیامە بە رژیمی داگیرکەر دەگەینێت کە فەلەستینییەکان تەنیا نین و تاکوو سەرکەوتن درێژە بە بەرخۆدان ئەدەن.
ئەم ماموستا سونیە هەروەها ئاماژەی بۆ ئاوارە بوونی چەند ملیۆن فەلەستینی کرد و روونی کردەوە: رووداوەکانی ئەم دواییانەی فەلەستین و هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا نابێتە هۆکاری پاشگەز بوونەوەی ئەوان بەڵکوو زیاتر لە پێشوو پشتیوانی دەکرێن و بە تەنیا نامێننەوە.
ماموستا بەهمەنی داکۆکی کرد بەم زوانە ئاکامی یەکگرتوویی موسوڵمانەکان سەبارەت بە بابەتی فەلەستین و بەرخۆدانی خەڵکی ئەو وڵاتە دەبینین.