بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لە گەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی مەجلیسی عێراق وتی: ئێران پشتیوانی لە رەوتی سیاسی عێراق دەکات.
حەلبووسی ئەمرۆ لە تاران چاوی بە ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئێران کەوت.
لەم دیدارەدا ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بە جەخت لە سەر پشتیوانی ئێران لە پاوەجێی عێراق، وتی: ئێران ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی خۆی دەزانێت.