سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە هەندێک لە پارتەکانی ئەو وڵاتەی بە ڕۆڵگێڕان لە دۆسیەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل تاوانبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، جەبار مەعمووری سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە هەندێک لە پارتەکانی ئەو وڵاتەی بە ڕۆڵگێڕان لە دۆسیەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل تاوانبار کرد.

ناوبراو ڕایگەیاند: ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دۆسیەیەکی نوێ لە عێراق نییە بەڵکوو یەکێک لە فەرمانەکانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدایە.

مەعمووری ڕایگەیاند: باڵوێزخانەی ئەمریکا ساڵەهایە کە بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نهێنی لەگەڵ هەندێک لە لایەن و هێزە سیاسییەکانی عێراق بۆ ڕاکێشانیان بەرەو دۆسیەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ تێلاڤیڤ هەوڵی داوە.

سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمان بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە دەستووری عێراقدا ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل تاوان دێتە ئەژمار، ڕایگەیاند: هەر پارت یان سیاسەتوانێک کە خوازیاری ئاسایی کردنەوەی پێوەندی بێت خائینە و ئەبێ لە دژی هەوڵی یاسایی بدرێت.