یەکێک لە رێبەرانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی: کوردەکان و سونەکان لە هاوپەیمانی سێ لایەنەدا هەڵوێستێکی روونیان سەبارەت بە بابەتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیل یان بوونی داگیرکەران لە خاکی عێراق نییە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەیدەر ئەللامی لەم بارەوە وتی: ڕوانگەی کوردەکان و سونەکان سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیل نیشان ئەدات پێیان وایە ئەمە تاوان نییە و هەڵوێستێکی روونیان لەم بارەوە نییە.

ئەو داکۆکی کرد: هاوپەیمانی سێ لایەنە بەدوای وەرگرتنی دەسەڵاتەوەیە و ئامانجی ئەوە نییە دەوڵەتێک پێک بێنێت کە عێراق ئیدارە بکات.

ناوبراو وتیشی: پێوەندی هاوپەیمانی حاکم لە گەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس بووە هۆی ئەوەی ڕەوتی سیاسی بگاتە دۆخی ئێستا و قەیرانی کردنەوەی گۆڕەپانی سیاسی عێراقی بەدواوە بێت.

ئەللامی سەبارەت بە تویتی ئەم دواییانەی موقتەدا سەدر سەبارەت بە بەتاوان زانینی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیل، داکۆکی کرد: بە پێی یاسای سزای ١٩٦٩ ژماەی ١١١ مادەی ١٦٤، ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیل تاوانە بۆیە پێویست نییە دانیشتنێک لە پارلەمانی عێراق بۆ دەنگدان و پەسندکردنی گەڵاڵەی پێشکەش کراوی سەدر بەڕێوە بچێت.