نوێنەری خەڵکی سنە، دیواندەرە و کامیاران لە مەجلیسی شورای ئیسلامی لە سارمایەدانانی ٤٠ هەزار میلیارد ڕیاڵی قەرارگای خاتەمولئەنبیا لە پرۆژەکانی بواری ئاو لە کوردستان هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید مەهدی فەرشادان لەم بارەوە وتی: قەرارگای خاتەمولئەنبیا بە مەبەستی جێبەجێ کردنی چەندین پرۆژەی ژێرخانیی بواری ئاو لە کوردستان، ٤٠ هەزار میلیارد ڕیال سەرمایەی بۆ ئەم پارێزگا تەرخان کردووە.

ئەو وتیشی: ئەم پرۆژانە وەکوو گرێبەست لە گەڵ شەریکەی ئاو و ئاوەڕۆی کوردستان و بە ٤٠ هەزار میلیار ریاڵ پارە و لە سێ شاری سنە، بانە و کامیاران جێبەجێ دەکرێت.