وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئێران و یەکێتی ئەورووپا لە ئەو بابەتە هاوڕا بوون کە درێژ بوونەوەی پشووەکان لە بەرژەوەندی گفتوگۆکان نییە و ئەبێ خێرا دەست پێبکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا و هەروەها داخوازی جۆزێف بورل بۆ گەڕانەوەی شاندەکانی دانوستانکاری بۆ ڤیەنا، وتی: لە دانوستانەکانی ڤیەنا و گفتوگۆکان کە پێوەندی بە ئێران، یەکێتی ئەورووپا، ڕووسیا و چینە، کۆتایی هاتووە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەوەی کە لە گفتوگۆکان ماوەتەوە، لە نێوان ئێران و ئەمریکایە کە لە ڕێگای خۆیەوە شوێنگیری دەکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئێران و یەکێتی ئەورووپا لە ئەو بابەتە هاوڕا بوون کە درێژ بوونەوەی پشووەکان لە بەرژەوەندی گفتوگۆکان نییە و ئەبێ خێرا دەست پێبکاتەوە.

گفتوگۆکانی ئێران و عەرەبستان ئەرێنی بوو

ناوبراو لە شرۆڤەی دوایین دۆخی دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان وتی: بە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و عومان، ڕۆژی پێنجشەممە خولی پێنجەمی ئەو گفتوگۆگەلە لە بەغدا بەڕێوە چوو کە ئەرێنی بووە.

ئاژانس لە گواستنەوەی سانتریفیوژەکان ئاگادار بوو

خەتیب زادە لە وەڵامی هەواڵنێری سی ئێن ئێن سەبارەت بە ئەگەری پیتاندنی سەدا 90 لەلایەن ئێرانەوە، وتی: ئێران ئەندامی ئێن پی تییە و یاساکانی پەرەپێنەدان بە مادەی ناڤۆکیشی قبووڵ کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: ئاژانس ئاگادار بووە لە گواستنەوەی سانتریفیوژەکان لە کەرەجەوە بۆ نەتەنز.

ڤیەنا چاوەڕوانی وەڵامەکانی ئەمریکایە

خەتیب زادە سەبارەت بە کارتی درێژەی دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: ئاغەی مۆرا و باقری گفتوگۆی ریکوپێکیان بە شێوەی بەردەوام هەیە و پێکەوە لە پێوەندیدان.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی جەختی کرد: ئەگەر ئەمریکا وەڵامی پرسەکانی تری دابایەوە، ئێستا لە ڤیەنا بووین. ڤیەنا چاوەڕوانی وەڵامەکانی ئەمریکایە و ئەم درێژ کردنەوەی ماوەی پشوودانە لە بەرژەوەندی دانوستانەکان نییە.