ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا بە بۆنەی شەوانی قەدر، رووداوی ترابلۆس لە ئەو وڵاتەی سەرەخۆشی کرد و لەسەر ئیزن نەدان بە هیچکەسێک بۆ بەرەو ئاژاوە بردنی لوبنان جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا بە بۆنەی شەوانی قەدر ڕووداوی ترابلۆس لە ئەو وڵاتە(نوقم بوونی بەلەمی 60 پەنابەر لە ئاوەکانی نزیک ترابلۆس لە باکووری لوبنان و کوژرانی 8 کەس و ون بوونی ژمارەیەکی دیکە) ی سەرەخۆشی کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەید حەسەن نەسروڵڵا هەروەها ئەنجامی لێکۆڵینەوەی خێرا لە ئەو بارەوەی داوا کرد.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا جەختی کرد: ئابێت ئیزن بدەینە کەسێک وڵات بەرەو ئاژاوە ببات و ئەو ڕووداوە ئەبێ لە ئاستی نەتەوەیی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بۆ بکرێت.

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا جەنایەتە نامرۆڤانەکانی شاری قندۆزی ئەفغانستانی ئیدانە کرد.