بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پیشانگای وێنە کۆنەکانی سنە کە لە کتێبی ئالبۆمی سنە نووسراوی حامد شەرێعەتی وەرگیراوە، ئەمڕۆ کرایەوە.
لەم پیشانگایەدا ٥١ وێنەی مێژوویی شاری سنە لە ساڵەکانی ١٢٦٠ تاکوو ١٣٥٧ کۆ کراوەتەوە و نمایش دەکرێت.
پیشانگای وێنە کۆنەکانی شاری سنە تاکوو ١٠ی مانگی گوڵان هەموو رۆژێک کاتژمێر ١٦ تاکوو ٢٠ کراوەیە و میوانداری خەڵک دەکات.
شیاوی ئاماژەیە ٦ی گوڵان وەکوو رۆژی سنە ناو نراوە و لەم رۆژەدا بەرنامەی جۆراوجۆر سەبارەت بەم شارە بەڕێوە دەچێت.