بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێزخانەی رووسیا لە تاران لە بڵاوکراوەیەکدا هەواڵی ناردنی چەکی ئێرانی بۆ رووسیای وەدرۆ خستەوە.
ئەمە لە حاڵێک دائە کە پێشتر رۆژنامەی ئینگلیزی گاردیەن رایگەیاندبوو سیستەمی بەرگری باوەڕ ٣٧٣ لە ئێرانەوە بۆ رووسیا و بە مەبەستی بە کار هێنان لە ئۆکراین نێردراوە.
باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لەندەن کاردانەوەی بەم هەواڵە نیشان دا و ئەوەی وەدرۆ خستەوە.