بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری ئابووری پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند: لە ساڵی 1400 زیاتر لە دوو ملیار و 700 ملیۆن دۆلار کاڵا لە ڕێگای سنوورەکانی پارێزگای کرماشانەوە هەناردە کراوە کە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی نزیک بە سەدا 15 زیادی کردووە.
ناوبراو زیادی کرد: هەروەها بەشی کرماشان لە هەناردە کردنی سەرتاسەری ئێران، لە باری بڕەوە سەدا 10 و لە باری کێشەوە 12 یە.
باباخانی درێژەی دا: 5 پارێزگا لەگەڵ وڵاتی عێارق سنووری هاوبەشیان هەیە کە لە ئەم نێوانەدا بەشی کرماشان لە هەناردە کردنەکانی بۆ عێراق لە ساڵی 1400 لە بواری هەناردەی نانەوتییەوە بە تەنیا 53 لەسەدە.