سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان وتی: بە پێی لێکۆڵینەوەکان، دروست کردنی ژێرخانی پێویست بۆ هەناردە کردنی گازی سروشتی هەرێمی کوردستان، 5 بۆ 10 ساڵی دیکەی پێویستە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێرکۆ جودەت ڕایگەیاند کە هەموو لێکۆڵینەوە لێزانییەکان ئەنجام دراو لە کورمور و جەمچەماڵ و کێڵگە گازییەکانی دیکەی هەرێم نیشانی دەدات کە هەرێم لە ئێستادا توانای هەناردە کردنی گاز بۆ دەرەوەی نییە و دروست کردنی ژێرخانی پێویست بۆ هەناردە کردنی گازی هەرێم 5 تا 10 ساڵی دیکە دەخایێنێت.

لەمپەری زۆر هەن لە سەر ڕێگای هەناردە کردنی گازی سروشتی لەوانە نەبوونی تەکنۆلۆژیا و جیهازاتی پێشکەوتوو و لەمپەری سیاسی کە بووەتە قەیرانێک لە نێوان هەولێر و بەغدا.

ناوبراو هەروەها وتی کە هەناردە کردنی گاز و نەوتی هەرێم بەس لە ڕێگای ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداوە ئەنجام دەدرێت.