پێش نوێژی هەینی پاوە وتی: سنوور لە هەموو وڵاتێکدا نیشانەی سەربەخۆییە بەڵام لە یاسادا نەنووسراوە هەر کەسێک نێزیکی سنوورەکان بووەوە، دەبێ بکوژرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماموستا مەلا قادر قادری پێش نوێژی هەینی پاوە وێڕای رەخنەی توند لە کوژرانی کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی نەوسوود لە لایەن سنوورەوانی ئەو پارێزگاوە، وتی: نابێ هەر کەس نێزیکی سنوورەکان بێتەوە، بە گولە وڵامی بدرێتەوە.

ئەو بە هێزەکانی سنوورەوانی وت: ئێمە ئەوەمان قەبووڵە کە ئێوە بەرپرسیاری پاراستنی سنوورەکانن بەڵام ئێوەش ئەوە قەبووڵ بکەن کە بەرپرسی کوشتنی خەڵك نین و ئێمە ئەم جۆرە کوشتنە ئیدانە دەکەین.