بە پێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەهرام ویکلی، مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سەفەری ئەم دوایینەی خۆی بۆ لەندەن داوای پێک هێنانی سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی کردووە.
ئەم گۆڤارە ئاماژەی کردووە رێبەرانی هەرێم پاش ئەو کێشانەی بە بۆنەی رێفراندۆمەوە بۆیان هاتە ئاراوە، ئایدیای کۆنفێدراڵیسم لە عێراقیان دەربڕی و لە گەڵ رێبەرانی جیهان باس و وتووێژی لە سەر دەکەن.
ئەم گۆڤارە ئاماژەی کردووە بۆچوونی رێبەرانی هەرێم سەبارەت بە سەربەخۆیی شکستی هێناوە بۆیە بەدوای دامەزراندنی سیستەمی کۆنفیدرالیسمن.