ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتحی عێراق ئەمڕۆ سەبارەت بە گەڕانەوەی داعشییەکان لە ئوردوگای ئەلهەول و زۆربوونەوەی کردەوە تیرۆریستییەکان لەم وڵاتە هۆشداری دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، عەدا عەبدولهادی لەم بارەوە وتی: مەترسیی پێک هێنانی قەڵشتی ئاسایش ٣٠ لەسەد زیادی کردووە.

ئەو وتیشی: ئێمە پێشتریش لەم بارەوە هۆشدارمان دابوو چونکوو زۆربەی ئەو کەسانە لە گەڵ سەرکردە و تیرۆریستە بەناوبانگەکاندا پێوەندییان بووە.

ناوبراو راشیگەیاند: دیالە و دیکەی پارێزگاکانی عێراق دژی گەڕانەوەی داعشییەکان لە ئوردوگای ئەلهەولەوە بۆ عێراقن و ئەمەش نیشان ئەدات کە میلەتی عێراق پات بوونەوەی سیناریۆی ساڵی ٢٠١٤ قەبووڵ ناکەن.