بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی مەدەنی شاری منبەج لە بەیاننامەیەکدا بوردمانە بەردەوامەکانی ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی سووریا لەلایەن تورکیای ئیدانە کرد و ئەو وڵاتەی داگیرکەر وەسف کرد.
ئەو بەیاننامە بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەو ئیدارە و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان لە منبەج لە بەردەم باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی مەدەنی دیمۆکراتیکی منبەج خوێندرایەوە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زۆربەی گوندەکانی شاری زرکان لە باکووری حەسەکە بە توندی لە لایەن تورکیاوە بوردمان کراون کە شەپۆلێکی گەورە لە ئاوارەیی و کاولکاریی بەدواوە بووە.
سیهام حەموو، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانەری لە منبەج، وتی: تورکیا بە بوردمانی توندی زرکان، کێشەی زۆری بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچە دروست کردووە.
حەموو بێدەنگی و ئەنجام نەدانی هیچ کارێک لە ئاستی نێودەوڵەتی لە بەرانبەر بوردمانەکانی تورکیا و پێشێل کرانی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و ئاگربڕەکان، کوشتوبڕ، کاول کردنی ماڵ و ئاوارەیی خەڵکی باکووری سووریای ئیدانە کرد.