سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی وتی: ئەو ناوەندە ئەتۆمیانە کە لە ساڵانی دوایی خەساریان بەرکەوتبوو، ڕێکخراونەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی بە ئاماژە بە پرسە تەکنیکییەکانی دانوستانەکانی ڤیەنا، وتی: بابەت و پرسە تەکنیکییەکان لە دانوستانەکانی ڤیەنا تەواوە و دیاری کراوە، بابەتە تەکنیکییەکان یەکلایی بووەتەوە و پرسە سیاسییەکان ماوە کە پێوەندی بە وەزارەتی دەرەوە هەیە.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ،زیادی کرد: لە ساڵانی دوایی ڕاپۆرتگەلێک لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکییەوە بە پێچەوانەی چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران، بڵاو کراوەتەوە، بەڵام بە گفتوگۆ و دانوستان کۆتاییان هاتووە و ئێران و ئاژانس لەسەر یاسا پادمانییەکان، پێوەندی خۆیانیان بەڕێوە بردووە.

ئیسلامی وتیشی: ئەو ڕاپۆرتگەلە، تۆمەتگەلێک بوون کە ئیسرائیل و گرووپە دژە شۆڕشەکان شوێنگیریان کردووە، ساڵانێکە کە ئەوا تۆمەت لە ئێران دەدەن یان ناونیشانی هەڵە دەدەن، چونکوو هەمیشە بەدوای شڵەژاوی بوون بەڵام ئێمە پێوەندی ئاسایی خۆمان لەگەڵ ئاژانس درێژە دەدەین.