ئەلبوومی مەستوورە لە تازەترین بەرهەمەکانی بەشی مۆسیقای حەوزەی هونەری کوردستان بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلبوومی مەستوورە لە تازەترین بەرهەمەکانی بەشی مۆسیقای حەوزەی هونەری کوردستانە کە بە سەرپەرشتیاری محەمەد میرزایی و گۆرانیبێژی سەجاد میهرەبانی و بە هەوڵی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان و بە هاوکاری زانکۆی کوردستان بڵاو کرایەوە.

ئەمین مورادی سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان ڕایگەیاند: لە درێژەی پاڵپشتی لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی هونەری مۆسیقایی بە پێێ فەرهەنگ و هونەری خۆجەیی ناوچەکە و بەراورد کردنی لەگەڵ پێوەرە مۆسیقاییە هونەرییەکانی ئێران، ئەلبوومی مەستوورە وەکوو یەکەم بەرهەمی گرووپی هەمنەوازانی زانکۆی کوردستان بە پاڵپشتی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان بڵاو کراوەتەوە.