بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، شێخ ئەحمەد ساڵح، ئەندامی حەشیمەتی ئیسلامی ئۆمۆلی بەحرەین لە لێدوانێکدا وتی: بریتانیا، عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات لە ڕەتوی سرخی پاڵپشتیان کردووە تا یەکدەنگی و یەکڕیزی شیعی لە عێراق لەناو ببەن.
ناوبراو بە وتنی ئەو بابەتە زیادی کرد: مووساد و ئینگلیزییەکان بە پاڵپشتی لە گرووپە توندڕەوەکان وەکوو سرخی هەوڵ دەدەن تا شوێنە پیرۆزەکان کاول و گەندەڵ بکەن.
ئە ئەندامەی حەشیمەتی ئۆمۆلی بەحرەین وتیشی: ڕووخاندنی گڵکۆکان لە مەکتەبی وەهابیەت بابەتێکی نوێ نییە و بەنی سعوود هەوڵی ڕووخاندنی گڵکۆی ئیمامەکانیان داوە. ئەو شێوەی بیر کردنەوە لەلایەن سعوودی و ئیماراتەوە پاڵپشتی دەکرێت. ڕەوتی سرخی لە سەر هێڵێک کە ئیستعماری بریتانیا کێشاویە دەجووڵێت و هەر بۆیە بریتانیاییەکان بەدوای لاواز کردنەوەی مەرجەعیەت لە ڕێگای پەرەپێدان بە بیرگەلێک وەکوو ئەلسرخین.
ناوبراو زیادی کرد: سرخی لە بنەڕەتدا بەعسییە و سەر بە مەکتەبی ئەهلی بەیت نییە، سیخوڕێکە کە لەلایەن ئیمارات و عەرەبستانەوە دابین دەکرێت و لە پشت ئەوانیشەوە بریتانیا و مووساد پاڵپشتی دەکەن.