بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سومەریە نیوز، سەعد ئەلسەعدی ئەندامی نووسینگەی سیاسی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق روونی کردەوە: سەرۆک وەزیران بوونی دووبارەی کازمی لە لایەن شاندی هاوئاهەنگی شێعەوە پەسند ناکرێت.
ئەو وتیشی: دەوڵەتی کازمی خراپترین دەوڵەتی مێژووی عێراقە و لە دۆسیەکانی ئاسایش، سیاسی و ئابووریدا شکستی هێنا.
پێشتریش غالب شابەندەر نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی عێراق وتبووی: مستەفا کازمی شیاوی درێژکردنەوەی مۆڵەتی سەرۆک وەزیرانی نییە.