بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لە گەڵ ٢٩ی خاکەلێوە رۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی، رێوڕەسمی ڕژەی سەربازی لە مەزارگەی ئیمام خومەینی دەستی پێ کرد.
لەم رێوڕەسمەدا لە دواهەمین جیهازات و دەستکەوتەکانی ئەرتەش روونوێنی دەکرێت کە زۆربەیان لە لایەن پسپۆڕانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و بە پێی دواهەمین تەکنۆلۆژی بەرهەم هاتوون.
ئەم رێوڕەسمە هاوکات لە گەڵ تاران، لە هەموو پارێزگاکانی دیکەی ئێرانیش دەستی پێ کرد.