سەرۆکی دایرەی وەرزش و لاوانی مەهاباد لە ئەندامێتی ئێلینا ڕەحیمی لە یانەی نەتەوەیی پینگ پۆنگی گەورەساڵانی ئێران هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەرەنی مستەفاپوور لەم بارەوە وتی: دوابەدوای هەوڵ و تێکۆشانەکانی وەرزشوانی مەهابادی، شاناییەکی دیکەی بۆ خۆی تۆمار کرد و بووە ئەندامی یانەی نەتەوەیی پینگ پۆنگی ئێران.

ئەو وتیشی: هاوینی ساڵی پێشوو ئەم وەرزشوانە لێهاتووە مەهابادییە وەکوو ئەندامی یانەی نەتەوەیی لاوانی ئێران هەڵبژێردرا.

ئێلینا ڕەحیمی لە دایکبووی ساڵی ١٣٨٣ لە شاری مەهابادە و سەرکەوتن لە پێشبڕکێیەکانی ئێران و ئاسیای بۆ خۆی تۆمار کردووە.