هێزەکانی ئاسایشی کوردستانی سووریا کۆنترۆڵی ناوەندە دەوڵەتییەکانی سووریا لە قامیشلوویان وەدرۆخستەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایش لە کوردستانی سووریا، کۆنترۆڵی ناوەندە دەوڵەتییەکانی شاری قامیشلووی وەدرۆ خستەوە.

ناوەندی میدیایی هێزەکانی ئاسایش لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: زانیارییە پێوەندیدارەکان بە کۆنترۆڵی ناوەندە دەوڵەتییەکان لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەنگۆیە.

هەروەها نووسراوە: هێزەکانی ئەوان لە کاردانەوە بە گەمارۆی دانیشتوانی گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب، دۆخی ئەمنیی قورسییان لە ناوچەکانی ژێردەستی هێزە دەوڵەتییەکان پێک هێناوە و ئەمەش تا کۆتایی گەمارۆکان درێژەی دەبێت.

لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: هێزەکانی ئاسایش کردەوەیەکیان بۆ ڕاگرتنی چالاکی ناوەندە خزمەتگوزارییەکان ئەنجام نەداوە بەڵکوو بۆ پاراستنی ئەم ناوەندانە و ڕێگری لە خراپەکاری هەوڵیان داوە.