بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمسلە، کاروان ئەنوەر ڕایگەیاند: دۆسیەی فرۆشی نەوتی هەرێم زۆر ناڕوونە. بەشێوەیەک کە 50 ساڵە نەوت هەناردەی تورکیا دەکات و هیچکەس نازانێت بەهای چەندە؟ چۆناوچۆن دەیفرۆشێت و ...
ئەنوەر زیادی کرد: ئەگەر هەرێم نەوتی نەبوایە، فەرمانبەرانی هەرێم لە حکومەتی ناوەندی مووچەیان وەردەگرت و ئێشتاش کێشەی وەرگرتنی مووچەیان نەبوو.
ناوبراو وتیشی هاووڵاتیانی کورد هیچ سوودێک لە هەناردە کردنی نەوتی هەرێم وەرناگرن، بەڵکوو داهاتە نەوتییەکان دەچێتە گیرفانی چەند کەسی سەر بەپارتی و بەرپرسانی کۆمپانیایەک وەکوو کارەوە.