بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەستدرێژی بێ شەرمانە زایۆنییەکان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بۆ سەر شوێنە پیرۆزەکانی فەلەستین و مزگەوتی ئەقسا ئیدانە کرد و لەسەر هێرش بۆ سەر خەڵکی بەڕۆژوو و نوێژخوێنەکان هەوڵێکی نامرۆڤانە و تیرۆریستی داگیرکەران لە قودس و فەلەستینی داگیرکراو هۆشداریی دا.
ناوبراو بە ئاماژە بە کوشتوبڕ و لێدانی نوێژخوێنەکان بە دەستی ئیسرائیلییەکان ڕایگەیاند : جەنایەتی زایۆنییەکان لە دژی خەڵکی فەلەستین نیشانەی لاوازی ئەو ڕژێمە داگیرکەرەیە کە بۆ شاردنەوەی، توانی پووچی خۆی پیشان دەدات.
خەتیب زادە زیادی کرد، ئەو جەنایەتە کە پێشێل کرانی ڕاشکاوانەی مافی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤە، زیاتر لە ڕابردوو نیشانی دەدات کە خەیانەتی هەندێک بەرپرسی وڵاتانی ئیسلامی لە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، نابێتە هۆی ئاسایی کردنەوەی هەڵسوکەوتەکانی ئەو ڕژێمە بەڵکوو بە پێچەوانەوە، بووەتە هۆی گوشاری زیاترلە سەر خەڵکی فەلەستین.