تێلێسکۆپی هابێل ئەستێرەیەکی کلکداری گەورەی بینیوە کە گەورەترین ئەستێرەی کلکدارە کە تا ئێستا بینراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپەیس، بە پێی زانیارییەکانی ناسا، ناوی سفتی ئەو ئەستێرە کلکدارە بە ناوی C۲۰۱۴/ ۲۷۱ UNنزیک بە 129 کیلۆمەترە کە گەورەترین لە ویلایەتی ڕوودئایلندی ئەمریکا دێتە ئەژمار. هەروەها ناوەکی ئەو ئەستێرە کلکدارە 50 ئەوەندە گەورەترین لە نموونەیەکی ئاساییە.

ئەو ئەستێرە کلکدارە لە مەودایەکی زۆر زۆر لە زەویدایە و بە خێرایی 35 هەزار و 405 کیلۆمەتر لە کاتژمێردا دەجووڵێت. ئاڵبەت هیچ جێگای نیگەرانی لەسەر پێکئاڵانی لەگەڵ زەوی نییە، بە پێێ زانیارییەکانی ناسا ئەو ئەستێرە لە ساڵی 2031 دەگاتە نزیکترین مەودای لەگەڵ زەوی کە نزیک بە 1.6 ملیۆن کیلۆمەتر دەبێت.